مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (کڤان حەسەن ئەحمەد) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (کڤان حەسەن ئەحمەد) دەكات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (کڤان حەسەن ئەحمەد)
بۆ بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (کڤان حەسەن ئەحمەد)
بە دڵگرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (کڤان حەسەن ئەحمەد)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆست و ناخۆشیتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲۷ی تەمووزی ٢٠٢٤




