لە دھۆک ناوی زیاتر لە ١٠ هەزار کەمئەندامی نوێ تۆمارکراوە

دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی پارێزگای دھۆک ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: زیاتر لە ١٠ ھەزار کەمئەندامی نوێ تۆمارکروە، زیاتر لە چوار ھەزار کەمئەندامیش ناویان ڕەوانەی بەغدا کراوە.
شێرزاد ھروری، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لەڕێگەی لیژنەکانی پزیشکییەوە پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی کەمئەندامان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بەردەوامە و زیاتر لە ١٠ ھەزار کەمئەندامی نوێ ناویان تۆمارکراوە، ئەویش دوای دەرچوونیان لە مەرجەکانی زانستی و کارگێڕی لەلایەن لیژنە پزیشکییەکانەوە.
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی دھۆک گوتیشی: لەو ژمارەیەش ناوی زیاتر لە چوار ھەزار کەمئەندام ڕەوانەی بەغدا کراوە بۆ ئەوەی لەلایەن حکوومەتی فیدڕاڵییەوە مینحەی مانگانەیان بۆ دابین بکرێت.
شێرزاد ھروری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئەو کەمئەندامانەی ناویان ڕەوانەی بەغدا کراوە زیاتر کەمئەندامی خوار تەمەن ١٨ ساڵن، ئەوانەن کە نەخۆشی شەکرە یان شەلەل دەماغ و بیرکۆڵ و نەخۆشییان ھەیە، ئەوانەی ماونەتەوە لەو ١٠ ھەزار کەمئەندامە لە قۆناغی دووەم ناویان ڕەوانەی بەغدا دەکرێت، تۆمارکردنی ناوی کەمئەندامان بەردەوامیشە.
قائید میرۆ




