مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی مامۆستا (ئارام خدر عەبدوڵڵا) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی باوکی مامۆستا (ئارام خدر عەبدوڵڵا) پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەكهیان كرد.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خدر عەبدوڵڵا)
بەڕێز مامۆستا ئارام خدر عەبدوڵڵا
بە دڵگرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (خدر عەبدوڵڵا) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی ئەو کۆستەتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناسۆریتان کەم بکاتەوە و لە ناخۆشی دیکە دووربن .
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲۷ی تەمووزی ٢٠٢٤




