٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ژمارەیەک پڕۆژە لە ئاکرێ جێبەجێ دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

ئاکرێ-KDP.info- لە سنووری ئاکرێ، ژمارەیەک پڕۆژەی نوێی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن، سەرۆکی شارەوانی ئاکرێش دەڵێ: ئەو پڕۆژانە تەواوبوو بکرێن کاریگەرییان لەسەر ژیانی ھاووڵاتییان دەبێت. 

 

بڵند ڕەزا، سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ڕەزامەندی وەرگیراوە بە گوژمەی دوو ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانی قەزای ئاکرێ جێبەجێ بکرێن. 

سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ گوتیشی: ئەو پڕۆژانەی بڕیارە جێبەجێ بکرێن لە دیوانی پارێزگای دھۆکن، بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی و کارگێڕی تەواو بکرێت و بەڵێندەر دەست بە جێبەجێکردنیان بکات. 

 

بڵند ڕەزا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئێمە ژمارەیەک پڕۆژەی دیکەشمان لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی ئاکرێ لە جێبەجێکردن دان، پڕۆژەکانیش بریتین لە دیواری پاڵپشت، جادە ناوخۆییەکان و ئاوەڕۆی ئاکرێ، ئەو پڕۆژانە تەواو بکرێن کاریگەریان لەسەر ژیانی ھاووڵاتییان دەبێت. 

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار