لە دهۆك چەند شەقامێكی نوێ له 60 مەتری و 30 مەتری دروست دهكرێت

دهۆک-KDP.info- لە درێژەی پڕۆسەی قیرتاوكردنی هەموو ئەو شەقام و كۆڵانانەی لە دهۆكدا ماون قیرتاو نەكرێن، لە هەڵمەتێكی نوێ دا چەند شەقامێكی 60 مەتری و 30 مەتری دروست دەكرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25ی تەممووزی 2024، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاوی كردەوە، لە چوارچێوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پلانی پارێزگاری دهۆك و شارەوانییەكانی دهۆك بەمەبەستی ئاوەدانیی زیاتر و خزمەتكردنی هاووڵاتییان و پەرەپێدانی شەقامەكانی دەڤەرەكە، پڕۆژەی دروستكردنی چەند شەقامێكی 60 مەتری و 30 مەتری لە سنووری شارەوانیی تەناهی جێبەجێ كرا.
ئەو پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە گوژمەی 20 ملیار دینار لەسەر بوودجەی پارێزگای دهۆك و بە سەرپەرشتیی سەرۆكایەتیی شارەوانیی تەناهی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك جێبەجێ كرا.
پڕۆژەكە پێكهاتووە لە دروستكردنی شەقامێكی 60 مەتری و چەندین شەقامی دیكەی 30 مەتری لە سنووری كۆمەڵگەی تەناهی لە پارێزگەی دهۆك، وێڕای ئاسانكاری هاتوچۆ، سیمایەكی جوانتر بەو شارەوانییە دەبەخشێت.




