پرسه‌نامه‌یه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بەهۆی كۆچی دوایی مامۆستا فوئاد حەمید زەننوون سەرپەرشتیار و پەروەردەكاری دیاری كوردستان بڵاوكردەوە.
دەقی پرسەنامەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم پێشكه‌ش به خێزان و كه‌سوكارى سه‌رپه‌شتیار و په‌روه‌رده‌كارى دیارى كوردستان، مامۆستا فوئاد حه‌مید زه‌ننوون ده‌كه‌م، له خواى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نیكى له خزمه‌تى كه‌رتى په‌روه‌رده‌دا به‌سه‌ر برد و له هه‌موو ئه‌ركه په‌روه‌رده‌یى و كارگێڕى و پیشه‌یییه‌كانیدا، دڵسۆزانه خزمه‌تێكى به‌رچاوى به بوارى په‌روه‌رده و فێركردن كرد. گیانى شاد و یادى به خێر.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
٢٤-٧-٢٠٢٤




