گەرمیان.. یه‌كێك له پڕۆژه گه‌وره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ستیپێكرد

ھەولێر-KDP.info- كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە چەند پڕۆژەیەكی ستراتیجی هەوڵی داوە گرفتی ئاو لە دەڤەری گەمیان نەهێڵێت، پڕۆژەی پاڵاوگەی ئاوی "پێباز" یەكێكی ترە لەو پڕۆژە گرنگانەی دەستی بە كارەكانی كردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی تەمووزی 2024، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاوی كردەوە، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتەكە، به گوژمه‌ی ملیارێك و 133 ملیۆن دینار، قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی دروستكردنی پاڵاوگه‌ی ئاوی "پێباز" لە باوه‌نوور ده‌ستی پێ كردووە.
ئه‌و پڕۆژه‌یه یه‌كێكه له پڕۆژه گه‌وره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دانیشتووانی سنووره‌كه و به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی ده‌وروبه‌ری گه‌رمیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژەی پاڵاوگەی ئاوی (پێباز) باوەنوور كاریگه‌رییه‌كی زۆر باشی له‌سه‌ر دابینكردن و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی ئاو بۆ دانیشتووانی سنووره‌كه ده‌بێت. ئێستاش كاركردن تێیدا به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌وڵ ده‌درێت به‌زووترین كات ته‌واو بكرێت و بخرێته خزمه‌تی دانیشتووانی سنووره‌كه.




