مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (مەھدی عەبدولرەحمان کانیسارکی) دەکات
ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو مامۆستا (مەھدی عەبدولرەحمان کانیسارکی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.
بۆ بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مامۆستا مەھدی عەبدولرەحمان کانیسارکی)
بە دڵگرانییەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (مامۆستا مەھدی عەبدولرەحمان کانیسارکی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆست و ناخۆشیتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲۳ی تەمووزی ٢٠٢٤




