٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشی دهۆک دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەی وەرزشیی دهۆك كرد.

لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتدا هاتووە: "بەبۆنەی سەركەوتنی یانەی وەرزشی دهۆك و بەدەستهێنانی نوێنەرایەتیكردنی یانەكانی عێراق لە جامی كەنداو، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرۆكی یانە و تەواوی وەرزشوانان و هەوادارانی یانەی وەرزشیی دهۆك دەكەم".

سەرۆكی حكوومەت هەروەها هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاتری بۆ یانەی وەرزشیی دهۆك و تەواوی یانە وەرزشییەكانی كوردستان خواستووە و هیوادارە هەردەم پێشەنگ بن.

هەواڵی پەیوەندیدار