٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی حكوومەت بڕیاری نوێی لەبارەی باجەوە دەركرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  بە فەرمانی مەسروور بارزانی،  سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، باجدان لەسەر كۆمەڵێ خاڵی گرنگ لابران، بۆ ئەوەی ببێتە ئاسانكاری بۆ ئەو سێكتەرانە لە بەرەوپێشچوونی كارەكانیان.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 23ی تەمووزی 2024، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: بە فەرمانی  مەسروور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، لەبارەی باج ئەم بڕیارانە دران:

۱.ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر چێشتخانەو هۆتێلەکان.

۲.ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر نەخۆشخانە تایبەتەکان.

۳.ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر سەمونخانەو نانەواخانەکان.

٤.ڕاگرتنی وەرگرتنی باجی (ضریبة العرصات) کە لەیاسای ضریبة العرصات  ژمارە (۲٦) ی ساڵی ۱۹٦۲ هەموارکراودا هاتووە،تاکو یەکلاکردنەوەی ڕێکخستنەوەی ڕێکارەکانی وەرگرتنی باج لەگەڵ دام و دەزگا ئیتیحادییەکان و هەموارکردنەوەی یاساکە

هەواڵی پەیوەندیدار