"سێ کارگەی ستراتیژی لە زاخۆ دادەمەزرێن"

زاخۆ -KDP.info- بەڕێوبەەری گشتی وبەرھێنانی زاخۆ ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، سێ کارگەی ستراتیژی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەچنە بواری جێ بەجێکردن و دەشڵێ، یەکێک لەو پڕۆژانە کارگەی شەکرە لەسەر ئاستی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست نموونەیە.
ئەندازیار جگەر خوین تاھر، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی زاخۆ بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" سێ پڕۆژەی ستراتیژی دامەزراندنی کارگە ھەن لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کە دەبنە ھۆی بوژانەوەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لەبەر ئەوەی ھەم دەرفەتی کار بۆ ھاوڵاتیان دەرەخسێنن ھەمیش بۆ جاری یەکەم ئەو کارگانە دەکرێنەوە، لە ئێستادا رەزامەندی وەزارەتی کشتوکاڵ وەرگیراوە بۆ دابین کردنی زەوی، چونکە زەویەکە ھی وەزارەتی داراییە پێویستە لەسەر دەستەی وەبەرھێنان تاپۆ بکرێت.
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەشڵێت" کارگەی چیمەنتۆ کە بڕیارە لە ناوچەی دێرەبوون دروست بکرێت رۆژانە توانای بەرھەم ھێنانی رێژەیەکی زۆری چیمەنتۆ دەبێت ئەوی تریان دامەزراندنی پالاوگەیەکی نەوتە ئەویش کاریگەری دەبێت بۆ بەرھەم ھێنانی سووتەمەنی.
ئەندازیار جگەر خوین تاھر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" یەکێک لەو کارگانەی بڕیارە دابمەزرێت کارگەی بەرھەم ھێنانی شەکرە لە زاخۆ ئەو کارگەیە لەسەر ئاستی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست نموونەیە و دوای کردنەوەی شەکر بەرھەم دێنێت، ئەو سێ کارگەیە دوای تەواوبوونی رێکارە کارگێڕی و یاساییەکان دەچنە بواری جێ بەجێکردن و کاریگەریان لەسەر بوژانەوەی زاخۆ دەبێت.
قائید میرۆ




