٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کشتوکاڵی دھۆک: زیاتر لە ٥٠ ھەزار تەن بەرھەمی ناوخۆ ھەناردەی پارێزگاکانی عێراق کراوە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دھۆک گوتی: ئەمساڵ بەرھەمی کشتوکاڵیی زۆر باشە، لە ماوەی ئەم سێ مانگە زیاتر لە ٥٠ھەزار تەن بەرھەمی کشتوکاڵی ڕەوانەی پارێزگاکانی عێراق کراوە و ھەناردەکردنیش بەردەوامە. 

 

ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە لە مانگەکانی سەرەتای ساڵ بەرھەممان نییە، بەڵام لە ماوەی ئەم سێ مانگە بەرھەمەکان لە سنووری دھۆک پێگەیشتوون، بە ژمارە و بە پەسەندی ئێمە زیاتر لە ٥٠ھەزار تەن لە ھەموو جۆرە بەرھەمێکی ناوخۆی پارێزگای دھۆک بۆ پارێزگاکانی عێراق نێردراوە، دھۆک بووەتە بازاڕێکی گرنگ بۆ پڕکردنەوەی خواستی خەڵکی عێراق لەبەرھەمی کشتوکاڵی وەکو تەماتە، خەیار، پیاز پەتاتە و بەرھەمی دیکەی کشتوکاڵی. 

ئەحمەد جەمیل گوتیشی: ئەمساڵ بەشێوەیەکی گشتی نرخی سەرجەم بەرھەمەکانیش باشە و خواستێکی زۆریشی لەسەرە، بۆیە ئەمساڵ بەرھەمی کشتوکاڵی لە سنووری دھۆک زۆر باشە و بۆ ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و عێراقیش ھەناردە دەکرێت. 

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار