شاندێكی په‌رله‌مانی عێراق له قه‌باره‌ی زیانه‌كانی بازاڕی قه‌یسه‌ری هەولێر دەکۆڵێتەوە

ھەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیژنه‌ی دارایی ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات و دەچنە بازاڕی قه‌یسه‌ری بۆ دیاریكردنی قه‌باره‌ی زیانه‌كان.
سیپان شێروانی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی نیابی له عێراقه‌وه سه‌ردانی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر ده‌كات، بۆ لێكۆلینه‌وه و دیاركردنی قه‌باره‌ی زیانه‌كانی سووتانی بازاڕەکە، كاره‌كان به‌شێوه‌ی كرده‌یی ده‌بێت، سه‌ردانی شوێنی ڕووداوەکە و لایه‌نی په‌یوه‌نیدار ده‌كه‌ین و ڕاپۆرتی خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین.
ڕایشیگه‌یاند: زیانه‌كان دیاری ده‌كه‌ین و ڕاپۆرتی خۆمان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئەوەی له‌و میزانییه‌یەی عێراق قەرەبووبکرێنەوە كه بۆ ئه‌م حاڵه‌تانه تەرخانکراوە.




