٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"بە داتا ئەو پڕۆژانە بزانە کە حکوومەت مۆڵەتی پێداون"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- لە ماوەی پێنج ساڵدا کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە سەرمایەی زیاتر لە ٢٤ملیار و ٤٥٩ملیۆن دۆلار، لە ١١ سێکتەری جیا جیا، مۆڵەتی بە ٣٩٤ پڕۆژە داوە.
سەربەست خدر، بەڕێوەبەری  لێکۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە ڕێککەوتی ٢٨/٧/٢٠١٩ تا ١٨/٧/٢٠٢٤ مۆڵەت بە ٣٩٤ پڕۆژە دراوە، لە ھەولێر ١٦٨ پڕۆژە بە سەرمایەی ١١ملیار و ٩١٧ملیۆن و ٩١٧ھەزار و ٦٠٠ دۆلار، لە ھەڵەبجە ٤ پڕۆژە بە سەرمایەی ٣٣ملیۆن و ٨٤٦ھەزار و ٨٦٧ دۆلار، لە گەرمیان ٢٣ پڕۆژە بە سەرمایەی ٤٤٤ملیۆن و ١٦٢ھەزار و ٣١٧ دۆلار، لە ڕاپەڕین ١١ پڕۆژە بە سەرمایەی ٢٣ملیۆن و ٦٢٣ھەزار و ٧٥ دۆلار، لە سلێمانی ٨٨ پڕۆژە بە سەرمایەی ١٠ملیار و ٩٨٠ملیۆن و ٩٨٩ھەزار و ٥٠٩ دۆلار، لە سۆران ٧ پڕۆژە بە سەرمایەی ٩٠ملیۆن و ٥٢١ھەزار و ٥٥٦ دۆلار، لە زاخۆ ١٥ پڕۆژە بە سەرمایەی ٥٣ملیۆن و ٢٥ھەزار و ٥٠٦ دۆلار و لە دھۆکیش ٧٨ پڕۆژە بە سەرمایەی ٩١٥ملیۆن و ٧٨٧ھەزار و ٨٤ دۆلار، بە گشتی ٣٩٤ پڕۆژەن، بە سەرمایەی ٢٤ملیار و ٤٥٩ملیۆن و ٨٧٣ھەزار و ٥١٤ دۆلار.
سەربەست خدر گوتیشی: ئەو پڕۆژانە (٩٧)یان لە کەرتی بازرگانی، ٢ پڕۆژەی بانک، ٢٥ پڕۆژە لە کەرتی تەندروستی، ١١٤ پڕۆژە لە کەرتی پیشەسازی، ٣ پڕۆژە لە بواری خزمەتگوزاری، ٥٠ پڕۆژە لە بواری گەشتیاری، ٣٨ پڕۆژە لە بواری فێرکردن، ١٦ پڕۆژە لە بواری کشتوکاڵی، ٣٨ پڕۆژە لە بواری نیشتەجێبوون، ٢ پڕۆژە لە بواری ھونەری و ٩ پڕۆژەش لەبواری وەرزشی مۆڵەتیان پێ دراوە.
خدر باسی لەوەش کرد: لەو پڕۆژانە پێنجیان بیانین، میسر بە سەرمایەی ٦ملیۆن و ٦٢٦ھەزار دۆلار، لوبنان بە سەرمایەی ٤٨ملیۆن و ٩٧ھەزار و ٨٠٠ دۆلار، سین بە سەرمایەی ٤ملیار و ٩٠٦ملیۆن و ١١٠ھەزار دۆلار، تورکیا بە سەرمایەی ٨ملیۆن و ٢٠٠ھەزار دۆلار و ئیماراتیش بە سەرمایەی ٢ملیۆن و ٤٣٥ھەزار و ٧٢١ دۆلار وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەن.
دەشڵێت: سێ پڕۆژەی ھاوبەشیش مۆڵەتیان پێ دراوە، کە پڕۆژەیەکی (عێراقی _چینی) بە سەرمایەی ١٣ملیۆن و ٣٢٦ھەزار دۆلارە، پڕۆژەیەکی دیکە (عێراقی _ تورکیا)یە بە سەرمایەی ١٩ملیۆن و ٨١٨ھەزار دۆلار و پڕۆژەی ھاوبەشی (عێراقی _میسری _ کەنەدی)یش بە سەرمایەی ٤ملیۆن و ٢٤٠ھەزار دۆلار.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار