شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەشێک لە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت کۆبووەوە

ھەولێر-KDP.info- شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەشێک لە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت کۆبووەوە.
ڕۆژی دووشەممە 22ـی تەممووزی 2024، شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێم، لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، کە پێکهاتبوون لە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت، لەگەڵ بەشێک لە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە شەراکەتی هاوبەش و ستراتیژی لە نێوان حکوومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان کرا و دوایین سەردان و گفتوگۆکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ لەبارەی پرسی نەوت لە چوارچێوەی دەستوور گفتوگۆیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.
چارەسەری پرسی نەوت و گاز و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و جددیەتی حکوومەتی هەرێم بۆ ئەو پرسە لە کۆبوونەوەکەدا خرایەڕوو.




