٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پیرۆزبایی سەرۆکوەزیران ئاراستەی ھەردوو قوتابی یەکەم و دووەمی سەر ئاستی عێراق کرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  بەپێی ئەو ئەنجامانەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بۆ ئەمساڵی خوێندن بڵاوی كردووەتەوە، قوتابییەكی كوردی شاری كەركووك لە پۆلی دوازدە، یەكەمی سەر ئاستی عێراق بووە، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش پیرۆزبایی لێ دەكات.

ئەمڕۆ دووشەممە، 22ی تەمووزی 2024، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە، پەیامی  مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانمان گەیاندە هەردوو قوتابی "کاردۆ  فەرحان عەبدولکریم" یەکەمی سەر ئاستی عێراق کە لە پارێزگای کەرکوکە، هەروەها "محمد سامان رەئووف" دووەمی سەر ئاستی عێراق كە ئەویش خەڵكی پارێزگای كەركووكە.

كاردۆ فەرحان كە یەكەمی سەر ئاستی عێراق بوو، كۆنمرەی ١٠٠ی بەدەست هێناوە و محەمەد سامان رەئووف بە كۆنمرەی ٩٩،٧١ پلەی دووەمی هێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار