٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لە پێنج ساڵی ڕابردوو ٤٤٠ پڕۆژەی ڕێگاوبان جێبەجێ کران"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە زانیاریی دا کە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردووی کابینەی نۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ٤٤٠ پڕۆژە جێبەجێ کراون.

د.ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەڕێگەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، تەنیا لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوو، ٤٤٠ پڕۆژەی ڕێگاوبان بە گوژمەی زیاتر لە ٩١٢ ملیار دینار جێبەجێ کراون.

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە گوتیشی: ئەو پڕۆژانەی لەماوەی کابینەی نۆ جێبەجێ کراون ٦٥ پڕۆژەی گەورەی وەک ڕێگا سەرەکییەکان و تونێل، لەسەر بودجەی وەبەرھێنان بووە، ١٨٤ پڕۆژەش لەسەر بودجەی ئاسایی جێبەجێ کراون کە نوژەنکردنەوەی ڕێگاکان و دروستکردنی ڕێگای گوندەکانن، لە لایەکی دیکەوە ٣٠%ی  داھاتی ئەو قەپانانەی دانراون، بۆ وەزارەت دەگەڕێتەوە لەو بودجەیەش ١٩١ پڕۆژەی بچووک و مامناوەند ئەنجام دراون.

د.ئاگرین عەبدوڵڵا ئاماژەیشی دا: جیاوازی لەنێوان ھیچ ناوچەیەک و شارێک نەکراوە، پڕۆژەکانی وەزارەت سەرتاسەری بوونە و ھەموو ناوچەکانی گرتووەتەوە، جگە لەو پڕۆژانەی جێبەجێ کراون پلان ھەیە بۆ جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی دیکەی ڕێگاوبان، بەتایبەتی دروستکردنی تونێل.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار