سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بانگهێشتى باكو ده‌كرێت

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/7/22 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ریرى، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز نه‌سیر ماممادۆڤ باڵیۆزى ئازه‌بایجان له عێراق كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز باڵیۆزى ئازه‌ربایجان بانگهێشتنامه‌یه‌كى فه‌رمیى سه‌رۆكایه‌تیى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، گه‌یانده به‌ڕێز سه‌رۆكى دیوان بۆ به‌شداریكردنى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كاره‌كانى لووتكه‌ى سه‌ركرده‌كانى جیهان له كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بۆ ئاووهه‌وا (COP29) كه ڕۆژانى (11) بۆ (22)ى مانگى یازده (نۆڤه‌مبه‌ر)ى ئه‌مساڵ له باكوى پایته‌ختى ئازه‌ربایجان به‌ڕێوه ده‌چێت.
له دیداره‌كه‌دا هه‌روه‌ها بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئازه‌ربایجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، تاوتوێ كران.
به‌ڕێز باڵیۆزى ئازه‌ربایجان خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه سه‌ردانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ باكو و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئازه‌ربایجان به‌ڕێز ئیلهام ئه‌لییه‌ڤ، لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێى له په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه.




