مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد گەناوی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد حاجی حسێن گەناوی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد حاجی حسێن گەناوی)
بۆ بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد حاجی حسێن گەناوی)
بە دڵگرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دڵسۆز و ناسراوی دەڤەری پشدەر، خوالێخۆشبوو (ئەحمەد حاجی حسێن گەناوی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢١ی تەمووزی ٢٠٢٤




