بە ڕاسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سووتان و ده‌یان قوتابخانه دروست ده‌كرێن

ھەولێر-KDP.info- بە ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سروور بارزانی، ئه‌مساڵ 24 و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سووتان له ناوەندی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، دروست ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 21ی تەممووزی 2024، به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و دكتۆر محه‌ممه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و جێگران و یاریده‌ده‌ری پارێزگار و سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر و وه‌به‌رهێنان و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌باره‌ی دروستكردنی 24 قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سووتان له شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر به‌زوویی ده‌ستكردن به ڕێكار و كاره‌كانی دروستكردنی ئه‌و قوتابخانانه و نه‌خۆشخانه‌كه كرایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ ده‌ست به دروستكردنیان بكرێت، به مه‌به‌ستی كه‌مكرنه‌وه‌ی گوشار له‌سه‌ر قوتابخانه‌كانی دیكه‌ی شاری هه‌ولێر و دابینكردنی قوتابخانه‌ی پێویست بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان پێویستیان پێیه‌تی و هه‌روه‌ها شاری هه‌ولێر به‌هۆی فراوانبوونی شاره‌كه و زیادبوونی ڕووداوه‌كان نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت به سووتانی پێویسته.




