٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی کشتوکاڵ 200 هەزار پەنجە ماسیی خستە بەنداوی دووکان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، ئەمڕۆ 200 هەزار پەنجە ماسیمان خستە بەنداوی دووکان، ئەمەش لەچوارچێوەی بایەخدانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بە کەرتی کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵ.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی تەمموزی 2024، کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بەرنامەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنان لە وەزارەت، ئەمساڵ 500 هەزار پەنجە ماسی بەرهەم هێناوە.

گوتیشی: ئێمە ئەمڕۆ سەردانی بەنداوی دووکانمان کرد و 200 هەزار پەنجە ماسیمان خستە ناو بەنداوەکە بە مەبەستی زیادکردنی بەرهەمی ماسی، چونکە ئەمڕۆ خەڵک تەنیا گۆشتی سوور ناخوات، بەڵکو گۆشتی سپیش دەخۆن.

ئاماژەی بەوەش دا، "یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دروست کردنی بەنداو لە هەرێمی کوردستان، زیادکردن و پێشخستنی بەرهەمی ماسییە، هیوادارین بەرەکەتدار بێت و بەرهەمی ماسی زیاد بێت، هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان بایەخی زۆری بە کەرتی کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵ داوە".  

هەواڵی پەیوەندیدار