ئەلمیرا یاسین سێلكی كچی هەڤاڵێكی بارزانیی نەمر، لە دوای 56 ساڵ گەڕان بە دوای باوك و خزم و كەسی بە كوردستان شاد دەبێتەوە

سەفەر یوسف میرخان ژاژوكی
(ئەلمیرا یاسین میكائیل سێلكی) كچی خوالێخۆشبووو ( یاسین سێلكی) یەكێك لە پێشمەرگەكانی قارەمانەكان وهەڤاڵێكی دێرینی بارزانیی نەمرە كە بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان و بەرگری لە كۆماری كوردستان لە مەهاباد و رێڕەوە مێژووییەكەی بۆ لە سۆڤیەتی جاران و هەروەها لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول وەك پێشمەرگە دەیان داستانی نەبەردانە و دوای نسكۆی ئە شۆڕشە بەشداری لە شۆڕشی گوڵان كردووە و لە ساڵی 2008 كۆچی دوایی دەكات، ئەو ئافرەتە لە گەڵ دایك و خوشكی مەریەم لە سۆڤیەت دەمێنێـەوە، ئەم ئافرەتە بەڕێزە سەربوردەی خۆی دەگێڕێتەوە كە دوای (56) ساڵ گەڕان بە دوای باوكی چۆن هاتووەتە كوردستان. دوای 3 رۆژ هاتنەوە بۆ كوردستان شەوی 19/2/2013 من دەرنگانێی شەو بوو كە چوویمە ماڵی (بەرەڤان یاسین) برای ئەو ئافرەتە لە پیرمام كە كچی خۆشكی مەریم و كچی خۆی لە گەڵ هاتبوون، بە جلوبەرگی كوردیەوە پێشوازی لێ كردین، خۆم پێ ناسان و سڵاو و رێزی رۆژنامەی خەباتم پیِ راگەیاند،كەوتینە پرسیاركردن و بە سوپاسەوە بەڕێز (بارزان یاسین سێلكی) برای ئەو ئافرەتە پرسیارو وەڵامەكانی بۆ وەردەگێڕاینە سەر زمانی كوردی..
• لە سەرەتا داوامان لێی كرد باسی ژیانی خۆی بكات؟
من (ئەلمیرا یاسین میكائیل سێلكی)، ساڵی 1957 لە تاشكەند لە دایكبوومە، كچی هەڤاڵێكی بارزانیی نەمرم كە دوای ئەوە بابم لەگەڵ هەڤاڵانی هاتبوونە ئەو وڵاتەو دوای دابەش بوونیان بەسەر ناوچەكان و گوندەكانی دوورنشین لە ئوزبەگستان، دایكم (سولتانیا تەتەر) ساڵی 1955 بووەتە هاوسەری باوكم من 1خوشكم (مەریم) هەبوو كە لە ساڵی 1991 كۆچی دوای كرد كە ئاواتی بوو رۆژێك چاوەی بە باوك و كەسوكاری بكەوێت لە كوردستان، تەمەنم 2 ساڵ بووە كە باوكم گەڕاوەتەوە بۆكوردستان. 12 ساڵم خوێندووە و بڕوانامەی میكانیكم وەرگرتوووەو ساڵی 1973 ژیانی هاوسەریم پێكهێناوە كورەك و كچەكەم.
دواتر پرسیارم لێی كرد، تۆ چۆن زانیت كوردی كوردستانی ئێراقی؟وڵامی (ئەلمیرا ) گوتی:
من 5 ساڵ تەمەنم بوو دەمزانی باوكم دیارنیە، هەمیشە بە دایكم دەگوت: باوكم لە كوێیە؟بۆچی ناهێتە لامان و زۆردەگریام كاتێك باوكم سۆراخی لە ئێمە نەدەكرد و هەتا تەمەنم بەسەر چوو و گەورە بووین دایكم هەموو سەرهاتی بۆمن و خوشكم مەریەم گێرایەوە و گوتی :باوكتان چەند جار داوای لە من كرد كە لە كوردستان خزمەتی تۆو منداڵەكانم دەكەم و هەتا باوكت هەموو بارودۆخی وەزعی ژیانی كوردستانی بۆمن باس كردەبوو و هەروەها دایكم گوتی باوكتان لە گەڵ 500 مرۆڤی شۆڕشگێڕ لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی لە دوای كۆماری كوردستان لە مەهاباد دوای رێگای دوور و سەخت هاتوونە وڵاتی سۆڤیەت، و سەختی و بە ناو كەمینی دوژمنان لە رووباری ئاراس پەڕیونەتەوەو كە گەیشتونەتە سۆڤیەت و دابەش كران، ژیانیان زۆر ناخۆش بوو و دوای دابەش كران لەگەڵ چەند هەڤاڵێك لەو گوندە بوون و ئەوان زمانیان نەدەزانی و شارەزا نەبوون، ، ئێمە زۆر هاوكاری ئەوانمان كرد منیش باوكی تۆ كە مرۆڤێكی بەرەحم و مرۆڤ دوست و خۆشەویست بوو بۆیە بوینە خۆشەویستی یەكترو لە ساڵی 1955 بووینە هاوسەری، ئەوان لە سۆڤیەت بە ئازادیخوازو قارەمان و میللەت پەروەر ناسراو بوون.ژیان زۆر ناخۆش بوو، دوای چوونی باوكم و هەڤاڵانی بارزانیی نەمر ئێمە زۆر ناخۆشیمان بینی و دایكم من و خۆشكم زۆر بەرەزالەت گەورە كرد تاكو بخوێنم و ئیشی دەكرد بۆ بژیوی ژیان.
• ئەوكات دایكت بۆ لەگەڵ باوكتدا نەگەڕاوەتەوە بۆ كوردستان؟ (ئەلمیرا) گوتی:
دوای بەسەرهاتی باوكم من ئاواتم بوو رۆژێك لە رۆژان باوكم ببینم پێ بڵێم بۆچی سۆراخی ئێمە ناكەی، من نازانم دایكم بۆچی نەگەرایەوە كە كەسۆكاری دەیانگوت ئەگەر بچی ئەو وڵاتە غەریب دەبی.. دایكم گوتی: مەلا مستەفا بارزانی رابەری كوردان كە لە ساڵی 1958 گەرابووە كوردستان دواتر 2 هەڤاڵی ئەسعەد خۆشەوی و میرحاج ئاكرەیی بە راسپاردەی مەلامستەفا بارزانی هاتبوونە سۆڤیەت و پێش گەڕانەوە ئێمە هەموو ئافرەتەكانیان كۆكردەوەو پاشان ئەسعەد خۆشەوی باسی مێژوو و وەزعی كوردستانی لە رووی جوگرافیاو ژیان بە روونی كردبوو.. هەرچەندە دایكم بە منی گوت: باوكت زۆری پێی خۆش بوو لە گەڵی بچمە كوردستان، بەڵام كەسوكاری دایكم پێیان ناخۆش بووە بێتە كوردستان و بە دایكمیان گوتبوو، ئەوە وڵاتی غەریبیە. ئەو رۆژەی كە باوكم گەڕابوەوە زۆر بە خەم و دڵگرانیەوە لە یەكتر جودا بوونەتەوەو لەو كاتەشدا من و خوشكم مەریەم لە باوەشی خۆی گرتوە.. بەهەرحاڵ بەردەوام سۆراخی باوكم دەكرد، دەچوومە هەرجێگایەك چەند وێنەكی باوكم هەبوو كە زۆر سەبرم پێ دەهات و لە بەرامبەر ئەو وێنانە وا هزرم دەكرد كە لە لای ئەوانم.
• لە درێژە قسەكانیدا (ئەلمیرا) باسی چۆنییەتی دۆزینەوەی خزم و كەسی لە كوردستان كردو گوتی:
هەتا كو خوێندنم تەواو كرد و هەتا كە ژیانی هاوسەریم پێكهێنا هاوسەرم هەردەم هاوكارم بوو بۆ دۆزینەوەی باوكم، لە بیرمە لە شۆڕشی ئەیلوول بوو كە باوكم بە رێگای مەكتوب بۆ ئێمەی فەرشەك و نامەیەكی هەناردەبوو و تێدا نوسیی بوو كە ئەو فەرشەی بۆخۆتان بفروشن و پارەكەی بۆ ژیان بەكاربهینن یەكەمجار بوو كە بەراستی نەمدەزانی كە ئەوباوكمە كە من چاورانی بووم دوای پەیوەندی نەما ، من زۆر لە ناو ئەنتەرنیت و سایتەكان و كتێبەكان مێژووی خەباتی باوك و مەلامستەفای بارزانیم خوێندووە وزۆرگەرٍام كە كەسێك بدۆزمەوە كە بەراستی باوكم مایە یانە دەبی چ بكەت لە رێگای كچی خوشكم لیرا توانیم پەیوەندی بكەین بە كەسۆكارم.
• پاشان لە گفتگۆدابووین (لیرا) كچی مەریم گەڵ پوری گەرابووە بۆ كوردستان گوتی:
دەمەوێت سوپاس بەرێزتان بكەم كە ئێمەتان بەسەركردووە هەروەك پورەم (ئەلیرا) باسی كرد و دایكی خوالێخۆشبووم هەمیشە زۆر باسی باوكی خۆی دەكرد وئەویش ئاواتخواز بوو رۆژێك بگەرَێتەوە كوردستان هەرچەندە لە ساڵی 1991 كۆچی دوایی كرد و باوكم بە هەمان شێوە من لە لای داپیرم سولتانا ژیان دەبمە سەر و ئەندازیاریم تەواو كرد و داپیرم بەردەوام باسی باپیرم یاسین میكائیل دەكرد كە چەند مرۆڤێكی شۆڕشگێر بووە و ئەوان لە پێناو مافەكان هاتبوونە ئیرە، منیش ئاواتخواز بووم كە رۆژێك چاوەم بە كەسوكارم بكەویت ئێمە هەموومان زۆر سۆراخمان كرد بەڵام سودی نەبوو، تاكو ساڵی 2012 مانگی 4 بوو كە من لە كۆمپانیایەك كارم دەكرد و لە رێگای كوردیكی كوردستانی باكور كە بە سەردان هاتبوویە لای ئێمە پاشان من پێم گوت: بەرێزتان كوردی ئەویش گوتی بەلی خەڵكی كوردستانی باكورم منیش پێم راگەیاند من نەوەی كوردیكی كوردستانی ئێراقم دەتوانی هاوكاری من بكەی بۆ دۆزینەوەی كەسوكارم لە كوردستان من هەموو بەسەرهاتم گێرایەوە دوای بە منی گوت: لە هەولێر ئوفیسمان هەیە و لەو رێگایە هاوكارێت دەكەم من سوپاسی ئەو بەرێزم كرد و 2 رۆژ پێ چوو لە هەولێر تلفونیان كرد كە كەسۆكارم پەیدا بوونە و ئەوشەو لە شادی نەخەوتم و بە داپیرم گوت كەسوكارم دۆزینەوە كە باوەرمان نەدەكرد پاشان بە پورم ئەلیرا گوت كە باوكی تۆ دۆزیتەوە كە بۆئێمە هێشتا خەیاڵ بوو نەبوویە واقع..
• پاشان (ئەلمیرا یاسین ) بە هەستێكی غەمبار گوتی:
بەراستی من باورم نەدەكرد دوای تلفونیا بۆ ئێمە كرد برام بارزان قسەی كرد گوتی من لە كوردستان بارزان یاسین میكائیل ، دوای گوتم تۆ برای منی، گوتم باوكم ماوە یانە؟ بارزان گوتی: باوكمان لە ساڵی 2008 كۆچی دوایی كردووە نەمدەزانی چ بكەم لە لایەك زۆر دەگریام و لە لایەك زۆر شاد بووم كە بەراستیە، ئەوانیش بە منیان گوت :ئێمە زۆر بە دوای تۆ گەڕاوین. دوای قسەم لە گەڵ دایكە سكینە و برایەكانم ئیسمائیل و بەرەڤان و هەلەزی خۆشكم كرد و پاشان بە دایكم گوت من دوای ئەوچەند ساڵە كەسوكارم دۆزیتەوە هەر باوەرم نەدەكرد و ئەوانیش بە بەردەوامی دوای ئێمە گەڕاوەن.
• دوایی لە ئاخەوتنەكانی بەردەوام بوو (ئەلمیرا یاسین) كە دوای 56 ساڵ گەراێتەوە كوردستان؟
بەراستی من بە هاوسەرم گوت من دەچمە وڵاتی خۆم كوردستان، هەرچەندە كەسوكارم زۆر هاوكاری و ئاسانكاریان بۆمن كردبوو لە رووی فیزا و پاسپۆرت، هاوسەرو كچەكەم لەگەڵم بون من لە گەڵ كچم و كچی خۆشكم، لە كاتی هاتنمان كوردێكی دڵسۆزیش دەهاتەوە ئەویش ناوی موراد بوو كە بە منی گوت تۆ كچی هەڤاڵێكی بارزانیی نەمری و كەسوكارت بە تۆ دڵخۆش دەبن، ئەوە بوو لە 16-2-2013دوای 56 ساڵ دابڕان و غوربەت لە دوورە وڵات لە حاجی عومران لە لای كەس و كارم و برا كانم و خوشك و وئامۆزاكانم و بە گەرمی پێشوازیان لە من كرد، هەمان شەو هاتینە قەزای سۆران ماڵی برام بارزان و دایكە سكینە بووین و دوای هاتمە مەسیف سەلاحەدین مالی برام بەرەڤان و كەسوكارەكانم زۆر خۆشحاڵ بووم كە لە كوردستان هیچ هەستێكی غەریبیمان نەكرد هەتا دایكە سكینەی خۆشەویست هەموو سەرهاتی باوكی قارەمانم بۆمنی گێرایەوە كە چەند شۆڕشگێر و پێشمەرگەبوو بە منی راگەیاند باوكت چەندەها جار لە شۆڕشی ئەیلوول پەیوەندی دەكردو هەتامەكتوبی دەنارد بەڵام هیچ وەڵامی نەبوون و دوایی زانیم كە خەبات و ماندوو بوونی باوكم و رابەری كوردستان بارزانیی نەمرو هەڤاڵانی و خۆراگری پێشمەرگەكان و خوێنی شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی كوردستان بە فیڕۆ نەچووە ئەو كوردستانە ئازادەی بەرهەم هێناوە.
• لێمان پرسی تۆ كە جلوبەرگی كوردیت لەبەر كردووە هەست بەچی دەكەی؟
هەست بە دڵخۆشی دەكەم، هەست دەكەم كچێكی كوردم، ئەو جلوبەرگانە كەلتوور مێژووی خەباتی كوردایەتیە كە فەرهەنگی كوردستانە و حەقی خۆمە شانازی بە خۆم و مێژووی كوردستان بكەم خۆزگە دەخوازم كە 56 ساڵ پێش ئێستا من لە كوردستان بوومایە.. من زۆر لە مێژووی بارزانیی نەمرم دەزانی، چونكە دایكم بۆمنی باس كردبوو و من ناوی باوكم لە كتێبەكەی سەرۆك مسعود بارزانیی دیت كە بۆ من بووە مایەی خۆشحاڵ بوونم؟
• لە كۆتاییدا دەتەوێت چی بڵێیت؟
زۆر سوپاسی تۆی كوڕە شەهید پەیامنێری خەبات دەكەم كە لە رێگای رۆژنامەی خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرهاتی ئێمە دەنووسن و بە خەڵكی كوردستانی رادەگەیەنن.. دوای چەندەها ساڵ لە غوربەت كە گەڕاومەتەوە كوردستان بۆ من وەك خەونێكەو لەو ماوەیەی هاتومەتەوە كوردستان سەردانی خزم و كەسوكارەكانم دەكەم و زۆر شوێنی كوردستان بەسەردەكەمەوە. زۆر سوپاسی تۆ دەكەم كە لە رێگای رۆژنامەی خەبات كە زمانحاڵی پارتیە هەمیشە ئێمەتان لە بیرە.. هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
تیبینی: ئەم بابەتە لە ژمارەی (4286) رۆژنامەی خەبات لە (28-3-2013) بڵاوبوویتەوە.




