مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئەنوەر محەممەد سلێمان) دەکات
ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئەنوەر محەممەد سلێمان) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.
هەڤاڵی بەڕێز - ئاراس ئەنوەر تاوگۆزی
بە دڵگرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (ئەنوەر محەممەد سلێمان)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە دووربن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲۰ی تەمووزی ٢٠٢٤




