قایمقام له KDPیەوە باس له گرنگیی بڕیارهكهی مهسروور بارزانی بۆ چهمچهماڵ دهكات

چەمچەماڵ-KDP.info- قایمقامی قەزای چەمچەماڵ دەڵێت، پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ، بەردەوام کاری تێدا دەکرێت و بە تەواوبوونی، کێشەی کەمیی ئاو تا ٤٠ ساڵی دیکە چارە دەکرێت، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستانیش، زانیاریی ورد لەوبارەیەوە دهخاته ڕوو.
به بڕیاری مهسروور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، به گوژمهی زیاتر له 78 ملیۆن دۆلار، پڕۆژهی ئاوی چهمچهماڵ- گۆپتهپه چووهته بواری جێبهجێكردنهوه، کە بڕیاره له ماوهی 730 ڕۆژدا تهواو بكرێت و توانای بهرههمهێنانی سێ ههزار و 400 مهتر سێجا ئاوی خواردنهوهی له یهك کاتژمێردا ههیه، زیاتر له 480 ههزار كهسیش لێی سوودمهند دهبن، به جێبهجێكردنی ئهو پڕۆژهیه، فشاری ئاوی دووكان بۆ سلێمانی كهم دهبێتهوه و سلێمانیش ئاوی باشتر دهبێت.
ماوهی زیاتر له 20 ساڵه خهڵكی چهمچهماڵ كێشهی ئاویان ههیه و زۆربهی كاتهكان بۆ دابینكردنی ئاو پهنا بۆ كڕینی دهبهن، ئهم ههنگاوهی سهرۆكوهزیرانی كوردستان كۆتایی بهو كێشهیه دێنێت، لهم بارهیەوه، ڕەمک ڕەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە 26ی 6ی ئەمساڵ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێککەوتن و گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەک واژۆ کرا لەلایەن وەزیری شارەوانی و دواتریش دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کرا، کە ھەموو ڕێکارەکان گیراونەتە بەر و ئەمڕۆش قسەم لەگەڵ کۆمپانیا کرد، باسیان لەوە کرد کە دوو شوێنیان ڕادەست کراوە و سێ شوێنیش ماون بۆ کارکردن، بۆ ئەوەی کاریان تێدا بکەن، بۆیە تا ئێستا ھیچ گرفتێک لە بەردەم کارکردنی پڕۆژەکەدا نییە و ھیچ بەربەستێک نییە و بەپێی ئەو پلانەی دانراوە، کارەکان بەڕێوە دەچن".
ڕەمەزان دەشڵێ: "ئەوەی بڵاو بووەتەوە کە گوایە پڕۆژەکە وەستاوە، ڕاست نییە، چونکە ئەم دەنگۆیانە خزمەت بە کەس ناکەن و ڕاگرتنی تەنھا نەیاران سوودی لێ وەردەگرن، کە پێویستە لە ماوەی دوو ساڵدا تەواو بکرێت".
ناوبراو ئهوهشی خسته ڕوو: "ئەگەر ئەو پڕۆژەیە تەواو بێت، تا ٤٠ ساڵی دیکە کێشەی کەمئاویمان نابێت، چونکە لە چەمچەماڵ بە ھۆی پێکھاتەی نەوتییەوە، ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی بەgکەڵک خواردنەوە نایەت، بۆیە سەرچاوەی ئاو لە بیرەکانی بانی مەقان و بەشێکی لە پڕۆژەیەکی دیکە بە ناوی ئەحمەد ئیسماعیل دابین دەکرێت و سەرچاوەی سەرەکیشی لە ئاوی دووکان دوو بۆ تاسڵوجە ئاو دابین دەکرێت، بۆیە ٧٨ ملیۆن و ١٥٠ ھەزار دۆلار تێچووی پڕۆژەکەیە".
ههر لهم بارهیەوه، بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمی کوردستان، ئاری ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی گرنگیدان بە کەرتی ئاو لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا، پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە بە گوژمەی ٧٨ ملیۆن دۆلار و بوودجەشی بۆ تەرخان کراوە، کە ماوەی سێ ھەفتە دەبێت گرێبەستی پڕۆژەکە واژۆ کراوە و ئێستا کارکردن لەسەر یەکلاکردنەوەی زەوییەکان و دانانی پەمپ و کاری ڕووپێوی و کارەکانی دیکە دەستیان پێکردووە".
ئەحمەد گوتیشی: "لەو ماوەیەدا کاری بیناکردن و دابینکردنی کارەباش دەست پێدەکات، بۆیە بەردەوام کاری تێدا دەکرێت، بۆ ئەوەی بتواندرێت تەواو بکرێت و بکەوێتە خزمەت ھاووڵاتیانی خۆشەویستی چەمچەماڵ و دەوروبەری".
بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: "بە تەواوبوونی پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ، ناوشار و دەوربەریشی بۆ ساڵانێكی زۆری دیکە کێشەی کەمئاوییان بۆ دروست نابێت، چونکە پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژییە و خزمەتێکی باشی قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری دەکات، کە پێویستییەکی زۆریان بەو پڕۆژەیە ھەبوو و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش ڕەزامەندیی دەربڕی بۆ ئەوەی پڕۆژەکە جێبەجێ بکرێت".
بڵند ئیبراھیم




