پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری پێشووتری نەینەوا

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مهسعود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە بۆ کۆچی دوایی دورەید کەشموولە، پارێزگاری پێشووتری نەینەوا و هاوخەمی بۆ خانەوادە و کەسوکارەکەی دەردەبڕێت.
دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری پێشووی نەینەوا
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دورەید کەشموولە پارێزگای پێشووی نەینەوامان پێ گەیشت.
سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دورەید کەشموولە و هەموو دۆست و ئاشنایانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی




