٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی عوسمان گێڵدەرەیی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی عوسمان ئەحمەد گێڵدەرەیی) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.

بۆ بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی عوسمان ئەحمەد گێڵدەرەیی)

بە دڵگرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حاجی عوسمان ئەحمەد گێڵدەرەیی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دووربن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۱٨ی تەمووزی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار