٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (محەممەد عەبدولرەحمان شەمێرانی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (محەممەد عەبدولرەحمان قادر شەمێرانی) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.

هەڤاڵانی بەڕێز/ کاک کاوە و مامۆستا کاروان 

بە دڵگرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین، باوکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (محەممەد عەبدولرەحمان قادر شەمێرانی) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە دوور بن. 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٨ی تەمووزی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار