٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فازڵ میرانی پێشوازی لە كونسوڵی نوێی کۆماری توركیا له‌ هه‌ولێر كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پێشوازی له‌ كونسوڵی گشتی نوێی كۆماری توركیا له‌ هه‌ولێر كرد، لە دیدارەکەشدا جەخت له‌سه‌ر پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان كرایەوە و هیوایان خواست كه‌ ناوچه‌كه‌ ئارام و سه‌قامگیربێت.

ئه‌مڕۆ له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ پیرمام فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی له‌ (ئیرمان تۆپچو)كونسوڵی گشتی نوێی كۆماری توركیا له‌ هه‌ولێر كرد.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا فازڵ میرانی وێرای به‌ خێرهێنانی، پیرۆزبایی دەست بەکاربوونى وەک کونسوڵى گشتى نوێی توركیا لە هەولێر كردوو هیواى خواست لە ئەرکە تازەکەیدا سەرکەوتوو بێت و، باسی له‌‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان و چه‌ندین بابه‌تی تری هه‌نوكه‌یی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ی‌ كرد.

هه‌روه‌ها میرانی جه‌ختی له‌سه‌ر پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای خواست كه‌ ناوچه‌كه‌ ئارام و سه‌قامگیربێت.

له‌لای خۆیه‌وه‌ (ئیرمان تۆپچو) كونسوڵی گشتی نوێی كۆماری توركیا سوپاسی مه‌كته‌بی سیاسی كرد بۆ ئه‌م پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی كه‌ لێیان كراوه‌ و په‌یوەندییه‌كانی نێوان كۆماری توركیا و هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاند و هیوای باشتركردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ی خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار