٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (فریشتە حەمەڕەشید خارگێڵانەیی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (فریشتە حەمەڕەشید حەمە سەعید خارگێڵانەیی) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (فریشتە حەمەڕەشید حەمە سەعید خارگێڵانەیی)

بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (فریشتە حەمەڕەشید حەمە سەعید خارگێڵانەیی)       

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (فریشتە حەمەڕەشید حەمە سەعید خارگێڵانەیی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دواکۆستتان بێت.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

     ۱٦ی تەمووزی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار