٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دووەمین ڤیستیڤاڵی ڕۆشنبیریی خانی لە دهۆک بەڕێوەچوو

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- لە ژێر دروشمی (کۆمەڵگەیەکی ڕۆشنبیر بۆ داهاتوویەکی گەشتر) لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی زانکۆی دهۆک، دووەمین ڤیستیڤاڵی ڕۆشنبیریی خانی لە لایەن ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی خانییەوە بەڕێوەچوو.

ڤیستیڤاڵه‌كه‌ به‌ ئامادەبوونی هەر یەکە لە سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دهۆک و د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی و نوێنەری بارەگای بارزانی و نوێنەری بەڕێزان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و د.نەوزاد عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی یەکی پارتی و ماجد سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆک و چەند بەرپرسێکی حزبی و ئیداری و ڕۆشنبیری و ئەدیب و نووسەر لە هەموو پارێزگاکانی هەرێم بەشداربوون.

له‌ ڤیستیڤاڵه‌کەدا، ئیحسان ئامێدی، بەرپرسی ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی خانی لە وتەیکدا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و ڕوونکردنەوەی لەسەر بەرنامە و ئامانجەکانی ڤیستیڤاڵەکەدا و هیوای خواست، کە ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی خانی ساڵانە ئەم چالاکییە بە شێوەیەکی بەرفراوانتر ئەنجام بدات.

دواتر فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەسەر ژیانی شاعیری مەزن (ئەحمەدی خانی) پیشاندرا.

دواتر ماجد سەید ساڵح، وتاری پارێزگای دهۆکی پێشکەش کرد و بە ناوی بەڕێز د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی ڤیستیڤاڵەکە کرد و جەختی کردەوە، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای دهۆک گرنگییەکی گەورە دەدەن بە پرسە کەلتووری و ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی بیری نەتەوەیی و نیشتمانیی لای خەڵکی کوردستان، کە زیاتر بە خاک و وڵاتی خۆیانەوە پەیوەست بن و پشتگیری کارگێڕیی پارێزگاکەی پیشاندا بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکییانە.

هەروەها د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دەستخۆشی لە ناوەندی خانی و هەموو بەشداربووان کرد و هیوای خواست بە ڕێگەی ئەم جۆرە ڤیستیڤاڵانە ئاستی بیری نەتەوەیی و نیشتمانی و ڕۆشنبیری زیاتر بەهێز بکرێت و داوای سەرکەوتنی بۆ بەرنامەکانی ڤیستیڤاڵەکە کرد و پشتگیریی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکییانە دووپات کردەوە.

لە درێژەی ڤیستیڤاڵەکەدا پێشانگایەکی کتێب کرایەوە، کە چەندین کتێبی لە بوارەکانی سیاسەت و مێژوویی تێیدا خرایەڕوو، پاشان فیلمێکی تایبەت لەسەر ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی خانی و دەزگاکانی سەر بە ناوەندەکە پیشاندرا.

لە یەکەم ڕۆژی ڤیستیڤاڵدا پانێڵێکی تایبەت بە شوێنەوارەکانی کوردستان بە گشتی و شاری دهۆک بە تایبەتی لە لایەن (د.حەسەن ئەحمەد قاسم بەرواری) پسپۆر لە بواری شوێنەوار بەڕێوەچوو. 

لە دوا بڕگەی یەکەمین ڕۆژی ڤیستیڤاڵ کۆڕێکی شیعری بە ناونیشانی (ئەو پەیڤێن هەستان دهەژێنن) بۆ چەندین هۆزانڤانی ناوداری کوردستان بەڕێوەچوو.

هەواڵی پەیوەندیدار