٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیبا تەھا: هەیكەلی یەكێتیی ئافرەتان بەردەوام لە نوێبوونەوەدایە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ھەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بەڕێوە دەچن و سکرتێری یەکێتییەكەش دەڵێت، ھەیکەلی یەکێتیی ئافرەتان گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە.

زیبا تەھا، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، لە لێدوانێكی تایبەتدا بە بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: دوای ھەر کۆنگرەیەکی یەکێتیی ئافرەتان، ھەڵبژاردن بۆ ئۆرگانەکانی دیکەی یەکێتییەكە دەکرێت، ئێستا خەریکی دروستکردنەوە و ھەڵبژاردنی ھەیکەلی نوێین.

هاوکات ڕوونیكردەوە: پێشتر لە پارێزگاکان ئەنجوومەنی یەکێتیی ئافرەتان ھەبووە و لە قەزا و ناحییەکانیش ناوەندی چالاکی، بەڵام گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە و ئەنجوومەن و ناوەند نەماون.

سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لەبارەی وردەكاریی ئەم شێوازە نوێیە گوتی: لە سنووری ھەر لقێکی پارتیمان، ناوەندێک دەکرێتەوە كە لە حەوت کەس پێکھاتوون، ھەڵبژاردن بۆ ژمارەیەک ناوەندی یەکێتییەکە بەڕێوە چوون و ڕۆژانی داھاتوو ئەوانیش دیکەش ھەڵبژێردرێن و لە سنووری قەزا و ناحیەکانیش، گرووپی یەکێتیی ئافرەتان دروست دەکرێن.

زیبا تەھا ئاماژەی بۆ ئەوەشدا: گۆڕینی ھەیکەلی ئۆرگانەکان و ھەڵبژاردنی دەستەی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ڕێکخراوەیی کاریگەری لەسەر بەرەوپێشچوونی خەباتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەبێت، چونکە ناوەندەکان ڕاستەوخۆ گرێدراون بە مەکتەبی سکرتاریەتەوە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار