٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: لە ڕۆژانی پشووشدا تیمەکانمان بەردەوام کار دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە گوژمەی حەوت ملیار دینار پرۆژەی ڕێگەی دۆڵی بالیسان و خۆشناوەتی جێبەجێ دەکرێت.

سێشەممە، 16ـی تەمموزی 2024، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەم ناوچەیە یەکێکە لەو ناوچانەی کە قوربانییەکی زۆری داوە و ڕۆڵێکی بەرچاویشی هەبووە لە ڕابردوودا و شایانی خزمەتگوزاری زیاترن، ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەشە خزمەتی ئەم ناوچەیە بکات، بۆیە لە ڕۆژانی پشووشدا تیمەکانمان بەردەوام کار دەکەن.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە دەڵێت، "لە چەند ساڵی ڕابردوو بەهۆی قەیرانی داراییەوە پڕۆژەی ڕێگەی دۆڵی بالیسان و خۆشناوەتی جێبەجێکردنەکەی دوا کەوت، ئەمساڵ کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگەی بالیسان بە درێژی 23،5 کیلۆمەترە لە قۆناغی قیرتاوکردندایە بە گوژمەی زیاتر لە حەوت ملیار دینار کە هەردوو ئیدارەی ڕاپەرین و سۆران پێکەوە دەبەستێتەوە جێبەجێ دەکرێت".

هەروەها، "پرۆژەکە لە دوو چینی قیر کە بەلیزەر ستاپ لایزەر بە ئەستووری 10 سانتیمەتر و چینی بایندەر بە ئەستووری شەش سانتیمەتر جێبەجێ دەکرێت، ئەم پرۆژە بۆ ئێمە گرنگە لەماوەی 210 ڕۆژ تەواو بکرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار