هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا: داوا لەلایەنە ئەمنیەکان دەکەین بکەرانی ئەم کردەوەیە ئاشکرا بکەن

کەرکووک-KDP.info- له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆ كه ئۆتۆمبێلی به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرایه ئامانج، به‌رپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا به‌ناوی هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا، به‌رپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان هاتووه: سەرلەبەیانی ڕۆژی ١٥ی٧ی٢٠٢٤ هەڤاڵ (ئەکرەم ساڵح) بەرپرسی لقی ٢٢ی گەرمیان، لەکاتی بەڕێکەوتنی بۆ دەوامی فەرمیی حزبی، ئۆتۆمبێلەکەی تەقێنرایەوە و خۆشبەختانە قوربانی گیانی لێنەکەوتەوە.
ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه ئێمە بەتووندی ئیدانەی ئەم کردەوە ناڕەوایە دەکەین و هەڤاڵانمان لەهەرشوێنێک بن پشتیوانی و بەرگریان لێدەکەین و داوا لەلایەنە ئەمنیە پەیوەندیدارەکانی دەڤەرەکە دەکەین لێکۆڵینەوەی جددی بکەن و بکەرانی ئەم کردەوەیە ئاشکرابکەن و ڕادەستی دادگا بکرێن.
له‌درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه ڕوونكراوه‌ته‌وه كه ئەم جۆرە کردەوانە دەبنە هۆی درووست‌کردنی ناسەقامگیری و دڵەڕاوکێ بۆ لایەنە سیاسیەکان و هاووڵاتیان و بەدڵنیایەوە بەرژەوەندی گشتی دەخاتە مەترسیەوە. ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنەی ئەم هێرشەدەکەین و لەهەمان کاتدا پشتیوانی هەر هەنگاوێک دەبین بۆبنبڕکردنی کردار و هێرشی لەم جۆرە.




