سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان: پێدانی مۆڵه‌ت به پڕۆژه‌كانی نیشتەجێبوون ڕاگیراوه

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان هانی خاوه‌ن پڕۆژه‌كان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی جوانتر له كوردستان دروست بكه‌ن و كوردستان ئاوه‌دانتر بكرێته‌وه، ده‌شڵێت، مۆڵه‌تی نوێ ڕاگیراوه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو پڕۆژه‌ی باشتر و ستاندارتر دروست بكرێن.
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ـی ته‌ممووزی ٢٠٢٤، محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ڕایگه‌یاند، مۆڵه‌تی نوێ ڕاگیراوه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو پڕۆژه‌ی باشتر و ستاندارتر دروست بكرێن و ئه‌وانه‌شی كاریان تێدا ده‌كرێت ته‌واو بكرێن و بدرێته‌وه خاوه‌نه‌كانیان.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و بڕیاره هه‌نگاوێكه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و پڕۆژانه‌دایه كه كاركردن تێیاندا به‌رده‌وامه.
محه‌ممه‌د شوكری به پێویستیشی زانی پڕۆژه‌كانی دیكه كه كێشه‌ی جیاجیان هه‌یه له داهاتوویه‌كی نزیكدا كێشه‌كانیان چاره بكرێت، ئه‌وانه‌ش كه له قۆناغی جێبه‌جێكردندان په‌له له ته‌واوكردنیان بكرێت.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان جه‌ختی كرده‌وه، هه‌مووان شانازی به‌و پڕۆژانه ده‌كه‌ن كه ده‌بێته هۆی زیاتر جوانكردنی كوردستان و بووژانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هانی خاوه‌ن پڕۆژه‌كان ده‌ده‌ین بۆ کاری جوانتر.




