وه‌زیری دارایی: دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ڕاژه كراوه

ھەولێر-KDP.info- وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست کۆبووەوە و ڕایگەیاند، لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەت پێکهێنراوە، تاوەکو فەرمانبەرانی گرێبەست مافەکانیان هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی پارێزراو بێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥-٧-٢٠٢٤، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه، وه‌زیری دارایی تیشكی خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت و لیژنه‌ی باڵای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌مه‌به‌ستی گه‌ڵاڵه‌كردنی بڕیارێكی دروست له‌باره‌ی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له ڕووی یاسایی و كارگێڕی و داراییه‌وه پێكهێنراوه تا بتوانن هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌میشه‌یی مافه‌كانیان پارێزراو بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، دۆسیه‌كه ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ڕاژه كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاره هونه‌ری و ئیداریه‌كان ته‌واو بكرێن.
وه‌زیری دارایی و ئابووری دووپاتی له‌وه كرەوە، كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی فیدراڵ و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هێڵن بۆ ته‌رخانكردنی دارایی و دیاریكردنی میالاكاتی پێویست له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كان.




