كەمال محەممەد: ھیچ ڕێگرییەك لە ھەمواركردنەوەی گرێبەستە نەوتییەكان ناكەین

هەولێر-KDP.info- وەزیری سامانە سرووشتییەکان بەوەکالەت، ڕایگەیاند: ھیچ رێگرییەك لە ھەمواركردنەوەی گرێبەستە نەوتییەكان ناكەین و تێگەیشتنێكی باشیش ھەیە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق.
كەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەكان بەوەکالەت لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، گوتی: ئەو پێشنیازانەی کە وەزارەتی نەوتی عێراق کردوویانە بۆ کۆمپانیاکانی نەوت، تا ئێستا کۆمپانیاکان پێی ڕازی نین.
هاوکات ئاماژەی بەوە دا، ئەو بڕە پارەیەی کە حکوومەتی عێراق بۆ بەرهەمهێنانی یەک بەرمیل نەوتی لە هەرێمی کوردستان دیاری کردووە، زۆر کەمترە لە خەرجی بەرهەمهێنانی یەک بەرمیل نەوت لەلایەن کۆمپانیاکانەوە.
وەزیری سامانە سرووشتییەكان بەوەکالەت، باسی لەوە کرد، ھیچ رێگرییەك لە ھەمواركردنەوەی گرێبەستە نەوتییەكان ناكەین و تێگەیشتنێكی باشیش ھەیە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە.




