سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کارمەندە شەهیدکراوەکەی ئاسایشی قەرەهەنجیر دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهید جوامێر عەزیر ڕەشید، کارمەندی ئاسایشی قەرەهەنجیر دەکات کە ئەمڕۆ بە دەستی چەکدارانی داعش شەهید کرا.
دهقی پرسهنامهكهی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
پرسە و سەرەخۆشیی و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهید جوامێر عەزیر ڕەشید دەکەم کە ئەمڕۆ بە هۆی هێرشی تیرۆریستانی داعش لە قەرەهەنجیر شەهید بوو، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت، هەروەها هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکە دەخوازم.
ئەم هێرشەی چەکدارە تیرۆریستەکانی داعش، دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستیە، هێشتا مایەی هەڕەشە و مەترسییە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەردەوام بێت لە هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
١٤-٧-٢٠٢٤




