سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سەرخۆشی لە خانەوادەی جوامێر عه‌زیز ڕه‌شید دەکات

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو کارمەندەی ئاسایش دەکات، کە ئەمڕۆ لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەکدارانی داعش لە قەرەهەنجیر شەهید بوو.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم پێشكه‌ش به خانه‌واده‌ى كارمه‌ندى ئاساییش خوالێخۆشبوو جوامێر عه‌زیز ڕه‌شید ده‌كه‌م كه به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعشدا له قه‌ره‌هه‌نجیر شه‌هید بوو.
له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌مى خانه‌واده و كه‌سوكاریانم، له خواى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و مهیره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت، هه‌روه‌ها هیواى سه‌لامه‌تى و زووچاكبوونه‌وه بۆ هاوكاره برینداره‌كانى ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/7/14




