سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر دۆناڵد ترەمپ دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی رووداوی تەقەکردن لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بڵاوکردەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئەمڕۆ (یەکشەممە، 14-7-2024) رایگەیاند، "زۆر دڵگرانم بە هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا. بەکارهێنانی تووندوتیژی لە یەکلاکردنەوەی ململانێ سیاسییەکاندا، سەرکۆنە دەکەم. پێویستە شوێنی تووندوتیژی لە سیاسەتی ئەمڕۆدا نەبێتەوە. دڵم لای سەرۆک ترەمپ، خێزانەکەی و هەموو قوربانیانی ئەم هێرشەیە."




