مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵ (د. عەلی تەتەر) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی برای هەڤاڵی بەڕێز (د. عەلی تەتەر) پارێزگاری دهۆک، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەكەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڤاڵ (د. عەلی تەتەر)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتانمان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و نیگەرانیتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دووربن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱۳ی تەمووزی٢٠٢٤




