بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە: ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی هه‌ولێر و توونس ده‌ست پێده‌كات

هەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، زانیاریی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌خاته ڕوو و دەڵێت، گه‌شته‌كان ده‌ستیان به فراوانی كردووه و دوو ده‌وڵه‌تی دیكه‌ی جیهان ڕاسته‌وخۆ له هه‌ولێره‌وه گه‌شتیان بۆ ده‌كرێت.
ئه‌حمه‌د هۆشیار، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی هه‌ولێر و توونس ده‌ست پێده‌كات، پێش توونسیش گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی هه‌ولێر و له‌نده‌ن كراوه‌ته‌وه و ئێستا گه‌شتەکان ده‌ستیان پێكردووه".
هۆشیار ڕاشیگه‌یاند: "گه‌شتی له‌نده‌ن ڕۆژانی هه‌ینییه و هی توونسیش له هه‌فته‌یه‌كدا دوو ڕۆژه، كه ئه‌مه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتیی هه‌ولێر زۆر گرنگه و فراوانكردنی چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره".




