٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی: بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەتوندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازم." 

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە کاتی هەولێر، تەقە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە کرا، کاتێک سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن بوو لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا، بەهۆی تەقەکەوە گوللـەیەک بە گوێی ترەمپ کەوت و برینداربوو. 

مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە هەروەها دەڵێ، "هاوخەمم لەگەڵ قوربانیانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە و هاوپشتیی خۆمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەردەبڕین.".

هەواڵی پەیوەندیدار