سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له د. عادل باخه‌وان ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/7/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى دایكى، سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێز د. عادل باخه‌وان سه‌رۆكى ناوه‌ندى فه‌ره‌نسى بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان كرد.
به‌ڕێزیان وێڕاى ده‌ربڕینى هاوخه‌مى، هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت. لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز د. عادل باخه‌وان، به ناوى خۆى و خانه‌واده‌كه‌یانه‌وه، سوپاس و پێزانینى خۆى به په‌یوه‌ندى و هاوبه‌شیى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.




