سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له پارێزگارى دهۆك ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/7/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لى ته‌ته‌ر پارێزگارى دهۆك، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى براى، سه‌ره‌خۆشى له خۆى و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان كرد و هاوخه‌مى خۆى پێگه‌یاندن.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت. لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز پارێزگارى دهۆك سوپاس و پێزانینى خۆى و خانه‌واده‌كه‌یانی بۆ په‌یوه‌ندیى و هاوبه‌شیى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.




