سەرۆكی حكوومەت سەرەخۆشی ئاراستەی د. عادل باخەوان دهكات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی د.عادل باخەوان، بەڕێوەبەری ناوەندی فەڕەنسی بۆ توێژینەوە لەبارەی عێراق کرد، بەهۆی کۆچی دوایی دایکی.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
بەڕێز د. عادل باخەوان، بەڕێوەبەری ناوەندی فەڕەنسی بۆ توێژینەوە لەبارەی عێراق
بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە و بنەماڵەکەتان ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان




