گوته‌بێژی حكوومه‌ت بۆ KDP: چاوه‌ڕوانین ئه‌م هه‌فته‌یه دوو مووچه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان بگات

هەولێر -KDP.info- گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی وردبینی لیستی هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌واو بووه و نێردراوه بۆ به‌غدا چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی دوو مانگی هێزه ئه‌منییه‌كان بگات.
پێشه‌وا هه‌ورامانی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: لەدوای پەیوەندی نێوان هەردوو سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان درا.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه پاره‌ی مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌غداوه بگات.




