پارێزگاری هەولێر له KDPیەوە زانیاری له‌سه‌ر (بازاڕی سپی) ئاشكرا ده‌كات

هەولێر-KDP.info- بڕیارە پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره له شاری هه‌ولێر بکرێته‌وه، كه بریتییه له بازاڕێكی هاوچه‌رچ، پارێزگاری هه‌ولێریش زانیاری له‌و باره‌یەوه ده‌خاته ڕوو.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بۆ پشتیوانیکردن و زەمینەخۆشکردن بۆ کارى کاسبکاران، له باشترین شوێنى شارى هەولێر و لەسەر شەقامى 120 مەترى بە نەخشە و دیزاین و شێوە و شێوازێکی سەردەمیانە و هاوچەرخ، لەبری (بازاڕی سیمی گەڕەکی کوردستان) به گوژمه‌ى (14 ملیار و 412 ملیۆن و 731 هەزار و 544 دینار)، دەست بە پڕۆژەی دروستکردنى بازاڕی سپی لە هەولێر کراوە".
خۆشناو ڕاشیگه‌یاند: "ئێستا کارکردن لەم پڕۆژەیەدا لە قۆناغى کۆتاییدایە و کارەکان بە سەرکەوتوویى بەڕێوە دەچن و بە ڕێژەیەکی بەرچاو پڕۆژەکە بەرەو تەواوبوون دەچێت، کە له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و بازاڕه‌دا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جووڵه‌یه‌كی باشی بازرگانی له‌و ناوچەیەدا دووباره ده‌ست پێبكاته‌وه".




