کۆنسووڵی گشتیی قەتەر: هیوادارم ئەو پڕۆژەیە ببێتە هەنگاوێکی گەورە و ئامانجێکی باشتر

هەولێر-KDP.info- کۆنسووڵی گشتیی قەتەر لە ههولێر ئاماژه بهوه دهكات، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوبەشیی ستراتیژیی کردووە، داواش دەکەم کە گەنجان سوود لەو هەل و پێشکەوتنانە وەربگرن، بۆ ئەوەی کە خەونەکانیان بکەنە ڕاستی.
ئهمڕۆ شەممە، 13-07-2024، بە چاودێریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی و بە ئامادەبوونی کۆنسووڵی وڵاتان و بەرپرسانی حکوومی لە هەرێمی کوردستان و قەتەر، ڕێوڕەسمی دەرچوونی چوار هەزار و 200 گەنج لە "خولی یەکەمی ڕاهێنانی گەنجان" بەڕێوە دەچێت، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ڕاهێنان بە چوار هەزار و 200 گەنجی شارەکانی هەرێمی کوردستان و تاراوگە کراوە، ئامانج لە خولەکەش، پەروەردەکردنی گەنجان و بەهێزکردنی هەستە نەتەوایەتییەکەیانە.
حوسێن بن عەلی، کۆنسووڵی گشتیی قەتەر لە ههولێر، لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی یەکەمی ڕاهێنانی گەنجاندا، دهڵێت: "سەرکەوتن پێویستی بە هەوڵی زۆرە، هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانە پێویستی بە هەماهەنگیی زیاترە، ئەمەش پرسێکە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاری لەسەر کردووە".
بن عەلی ئاماژەی بەوەش دا: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو چوارچێوەیەدا هاوبەشیی ستراتیژیی کردووە، داواش دەکەم کە گەنجان سوود لەو هەل و پێشکەوتنانە وەربگرن، بۆ ئەوەی کە خەونەکانیان بکەنە ڕاستی، هیوادارم ئەو پڕۆژەیە ببێتە هەنگاوێکی گەورە و ئامانجێکی باشتر".
هەر لە ڕێوڕەسمەکەدا، یاداشتێکی لێکگەیشتن لە نێوان نووسینگەی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان و "قەتەر فاوەندەیشن" بۆ پەرەپێدان بە تواناکانی گەنجانی هەرێمی کوردستان و پشتیوانیی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگەکان و چەندین پڕۆژەی هاوبەشی دیکە، واژۆ دەکرێن.




