حكوومەت بەڵێن دەدات هەمیشە پاڵپشتی گەنجان بێت

ھەولێر-KDP.info- وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكوومەت بەڵێن دەدات هەمیشە پاڵپشتیی گەنجان بێت، دەرفەت و پێشكەوتن لە هەرێمی كوردستان لە زۆربەی وڵاتانی دەوروبەر باشترە.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان، لە گوتاریەكدا، ئاماژەی بەوە كرد، دەرفەتی گەورە لە كوردستان بۆ گەنجان هەیە.
وەزیری ناوخۆ ئەوەی خستە ڕوو، سەرەڕای قەیرانەكان حكوومەت درێغی لە پاڵپشتیی هیچ پرۆژەیەكی نەكردووە.
هەوكات روونی كردەوە، دەرفەت و پێشكەوتن لە هەرێمی كوردستان لە زۆربەی وڵاتانی دەوربەر باشترە.
حكوومەت بەڵێن دەدات هەمیشە پاڵپشتی گەنجان بێت.
ئەو گوتەی وەزیری ناوخۆ، لە رێوڕەسمی دەرچوونی یەكەمین خولی راهێنانی گەنجانی هەرێمی كوردستان بوو، كە چوار هەزار و200 گەنج بەشداریان كردووە بەرێوە دەچێت، ئامانج لە خولەكەدا، پەروەردەكردنی گەنجان و بەهێزكردنی هەستە نەتەوایەتییەكەیانە.




