٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە چاودێریی سەرۆکی حکوومەت رێوڕەسمی دەرچوونی ڕاهێنانی گەنجان بەڕێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە چاودێریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، رێوڕەسمی دەرچوونی زیاتر لە چوار هەزار گەنج لە خولی یەکەمی ڕاهێنانی گەنجانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت و یاداشتێکی لێکگەیشتنیش لەگەڵ "قەتەر فاوندەیشن" ئیمزا دەکرێت. 

ئەمڕۆ شەممە، 13-07-2024، بە چاودێریی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی کونسوڵی وڵاتان و بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قەتەر، رێوڕەسمی دەرچوونی چوار هەزار و 200 گەنج لە "خولی یەکەمی ڕاهێنانی گەنجان" بەڕێوە دەچێت. 

خولەکە، لەلایەن نووسینگەی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کراوە و لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ڕ‌اهێنان بە چوار هەزار و 200 گەنجی شارەکانی هەرێمی کوردستان و تاراوگە کراوە. ئامانج لە خولەکە، پەروەردەکردنی گەنجان و بەهێزکردنی هەستە نەتەوایەتییەکەیانە.

هەر لە رێوڕەسمەکەدا، یاداشتێکی لێکگەیشتن لەنێوان نووسینگەی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان و "قەتەر فاوەندەیشن" بۆ پەرپێدان بە تواناکانی گەنجانی هەرێمی کوردستان و پشتیوانیی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگەکان و چەندین پرۆژەی هاوبەشی دیکە ئیمزا دەکرێت. 

ئەمە لە کاتێکدایە ساڵی ڕابردوو، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، بیرۆكەی ڕاهێنان بە گەنجانی ناوخۆ و تاراوگەی داوەتە ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان، بە مەبەستی نیشتمانسازی و پێشخستنی هەستی نەتەوەیی و ئەم خولە بەردەوامی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار